.
03:21 PM - 15/01/2022
دەچینە ئەمریكا و لە درێژەی یارییەكانی جەولەی 43ی ئێن بی ئەی و لە ركابەرییەكانی گروپی خۆر هەڵات تیپی ئۆرلاندۆ ماجیك بووە میوانی تیپی چارلۆت هۆرنێتس لە چارەكی یەكەمدا یارییەكە بەهێزیەكی زۆری بەخۆوە بینی و لەو چارەكەشدا تیپی چارلۆت بە 36 خاڵ بەرامبەر بە 35 خاڵ براوە بوون لە چارەكی دووەمدا یاریزانانی چارلۆت لەسەر ئاستە بەرزەكەیاند بەردەوام بوون و لەو چارەكەشدا بە 27 خاڵ بەرامبەر بە 26 خاڵ بردنەوەیان دەستەبەر كرد لە چارەكی سێیەمیشدا یاریزانانی چارلۆت باڵادەست بوون و لەو چارەكەشدا بە 28 خاڵ بەرامبەر بە 27 خاڵ تیپی بەرامبەریان دووچاری شكست كرد لە چارەكی چوارەمدا یاریزانانی ئۆرلاندۆ جڵەوی یارییەكەیان گرتەوە دەست و لەو چارەكەشدا بە 28 خاڵ بەرامبەر بە 18 خاڵ براوەبوون لە كۆتاییشدا تیپی ئۆرلاندۆ ماجیك بە 116 خاڵ بەرامبەر بە 109 خاڵ تیپی چارلۆت هۆرنێتسی دووچاری شكست كرد .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە