کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەساڵی رابردوو پریمەرلیگ لەگرێبەستەكان لەپێشەنگیدایە

.

03:18 PM - 15/01/2022

یانەكانی ئینگلتەرا لەگواستنەوەی یاریزانان لەساڵی 2021 بڕی یەك ملیار پاوەندیان خەرج كردووە هەرچەندە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا روبەروی كێشەی داراییی بونەوە   دەزگای هەوڵی بەریتانی بەپشت بەستن بەراپۆرتێكی نوێی فیفا بڵاویكردەوە: یانەكانی پریمەرلیگ لەپلەی یەكەمدان و ئیتاڵیا پلەی دووەمی گرتووە لەروی خەرجیەكانی گواستنەوەی یاریزانان بەنیو ملیار پاوەند   لەكۆی 10 گرێبەستی گەورە لەساڵی رابردوو یانەكانی ئینگلتەرا 7 یانی ئەنجامداوە بەنمونەی گرێبەستی لۆكاكۆ لە ئینتەرمیلانەوە بۆ چیڵسی و جادۆن سانچۆ لەدۆرتمۆندەوە بۆ مان یونایتد و رافائیل ڤاران لەریاڵ مەدریدەوە بۆ مان یونایتد و ئیبراهیما كوناتی لەلایپزیگەوە بۆ لیڤەرپوڵ   لەلایەكی ترەوە یانەكانی ئینگلتەرا لەپلەی یەكەمدان لەروی داهاتەوە كە پەیوەستە بەو یاریزانانەی رۆیشتوون و یانەكان لەرێگەیەوە 548 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاریان دەستكەوتووە   هەروەها 10 یانەی ئینگلیزی لەریزبەندی 20پلەی یەكەمن لەلیستی ئەو یانانەی زۆرترین خەرجیان هەبووە   كە مان یونایتد یەكەمە و چیڵسی دووەم و ئارسناڵ پێنجەمە و تۆتنهام شەشەم و مانچستەرسیتی هەشتەم

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە