کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەغریب بۆ قۆناغی شانزە سەركەوت

.

03:15 PM - 15/01/2022

هەر لە یارییەكانی جەولەی دووەمی جامی نەتەوەكانی ئەفریكیا و لە ركابەرییەكانی گروپی سێیەم   هەڵبژاردەی مەغریب رووبەرووی هەڵبژاردەی كۆمۆرۆس بۆوە   لەگەڵ دەست پێ كی یارییەكە یاریزانانی مەغریب جڵەوی یارییەكەیان گرتە دەست و لە دەقیقەی 16 شدا گۆڵی پێشكەوتنیان لە رێگەی سەلیم ئەملاحەوە تۆمار كرد و گێمی یەكەمی یارییەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە مایەوە   لە گێمی دووەمدا یاریزانانی مەغریب باشتر دەركەوتن و چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان لەدەستدا   تا لە دەقیقەی 81 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن   بەڵام یوسف نەسیری لە تۆماركردنی گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەكەی سەركەوتوو نەبوو   هەروەها لە پێش كۆتایی هاتنی كاتی یاسایی یارییەكە بە تەنها 2 دەقیقە زەكەریا ئەبوخەلال گۆڵی دڵنیایی بەخشیە هەڵبژاردەكەی و سەرەنجامیش یارییەكە بە 2 گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی پێهات   بەو بردنەوەیەش مەغریب كۆی خاڵەكانی بۆ 6 خاڵ بەرز كردەوە و بە شێوەیەكی رەسمیش سەركەوتنی بۆ قۆناغی شانزەی جامەكە مسۆگەركرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە