کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ‌ یاریە دواخراوەكانی هەفتەی8ی خولی نایابی كوردستان دەكرێن

.

03:14 PM - 15/01/2022

وابریارە ئەمڕۆ یاریە دواخراوەكانی هەفتەی 8ی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان ئەنجام بدرێن  بەپێی ئەو خشتەیەی لەپێگەی رەسمی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڵاوكراوەتەوە ئەمڕۆ 3 یاری دواخراوی هەفتەی 8ی خولی نایاب لەیەك كاتدا و لەسەعات 2ی پاش نیوەرۆ بەرێوە دەچێت   لەیەكەمیاندا چەمچەماڵ لەیاریگای خۆی میوانداری پێشمەرگەی هەولێر دەكات    لەریزبەندی خولەكە چەمچەماڵ بە19 خاڵ لەپلەی شەشەمدایە و پێشمەرگەی هەولێریش 20 خاڵی هەیە لەپلەی سێیەم    لەدووەم یاریدا یانەی نەورۆز كە بە20 خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتووە دور لەیاریگای خۆی دەبێتە میوانی دهۆكی خاوەن پلەی دەیەمی ریزبەندی بە 18 خاڵ   سێیەم یاریش لەنێوان سەید سادق و برایەتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دەبێت   كە پێش ئەم یاریە سەیدسادق 19 خاڵی كۆكردۆتەوە و پلەی حەوتەمی ریزبەندی گرتووە   بەڵام برایەتی كە ئەنجامەكانی وەك پێویست نین بە 18 خاڵ لەپلەی نۆیەم دەبینرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە