کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ یەکەمینجار فیلمێکی کوردی لە بەشی کوالیفای ئۆسکار نمایش دەکرێت

.

02:58 PM - 15/01/2022

 

تاقیگەی ژمارە دوو، نوێترین بەڵگەفیلمی کوردییە، کە لە دەرهێنان و سیناریۆی ئیدریس عەبدی و ئاوارە عومەر'ە و  وا بڕیارە لە نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی بیگ سکای ئەمریکا کێبەڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵات بکات.

 

ئەم فیلمە لەلایەن ستافێکی بەتواناوە کاری تێداکراوە، یاریدەدەری دەرهێنەر لیلیا ئەمیر'ە، هەروەها کاری سینەماتۆگرافی لەلایەن ئاوارە عومەر'ەوە بۆکراوە و بەڕێوەبەری بەرهەم، هاوکار ساڵح'ـە و بڵاوکراوەی بەرهەم، کۆمپانیای ڕێتاو فیلم'ـە. هەروەها دەرهێنەری کارەکە ئیدریس عەبدی کاری مونتاژ و دیزاینی دەنگی بۆ ئەنجام داوە و میران عومەر کالێر گرەیدینگ و قادر جەلال و ڕامیار مەحموودیش کاری خوێندنەوە و نووسینی نرەیشنیان بۆ ئەنجام داوە.

 

ئەم بەڵگەفیلمە پێشووتر لە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی سلێبرێتی وڵاتی ئیتاڵیا، خەڵاتی باشترینی فیلمی بەڵگەیی بەدەست هێناو و ئیێستاش ئەم بەڵگەفیلمە، لە نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی بیگ سکای ئەمریکا لە دوو بەشی ئەزموون کردن لە واقیعیەت و نامۆتر لە چیرۆک کێبرکێی بۆ بردنەوەی خەڵات دەکات. فێستیڤاڵی بیگ سکای لە بەشی کورتە فیلم و مینی فیلم کوالیفای خەڵاتی ئۆسکارە و یەکەمینجارە، کە فیلمێکی کوردی لە بەشی کوالیفای ئۆسکار نمایش دەکرێت.

 

سینۆپسس(کورتە): بەڵگە فیلمەکە باس لە چیرۆکی پیاوێکی بەتەمەن بەناوی کاک 'حەمە تۆفێق' دەکات، کە ماوەی ١٤ ساڵە لە بەشی شیکاری کۆلێجی پزیشکی زانکۆی سلێمانی کاردەکات، لە ماوەی ئەم ١٤ ساڵەدا، ئەو لەسەر تەرمێک کار دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە