کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەكان بۆ كۆچی دوایی د.مارف عومەر گوڵ

.

02:38 PM - 15/01/2022

پرسەنامەكان بۆ كۆچی دوایی د.مارف عومەر گوڵ

بەرێزان خانەوادە و بنەماڵەی كۆچكردوو
بەرێزان نوسەر و شاعیر و ئەدیبانی كوردستان


بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین و شاعیر و نوسەر و ئەكادیمیست، پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومەر گوڵ-م پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم.

دكتۆر مارف عومەر گوڵ خاوەنی گەنجینەیەكی دەوڵەمەندبوو لەبابەتی ئەدەبی و زانستیدا، سەرباری لێكۆڵینەوەی لەسەر جینۆسایدی كورد و رۆڵی بەرچاوی وەك ئەكادیمیستێكی شارەزای كورد لەپێگەیاندنی نەوەی جۆشكراو بەزانست و زانیاری، بەكۆچكردنی ئەم پرۆفیسۆرە خەمێكی قوڵ بەرۆكی هەمووانی گرتەوە.

خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەكمان ببەخشێت و ئەمەش دوا كۆستی خانەوادەكەتان بێت و كۆچكردووش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
كارگێری مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی

......................................................

کۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر مارف عومەر گوڵ دەردەبڕێت

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری دکتۆر مارف عومەر گوڵ

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرو مامۆستای زانکۆ دکتۆر مارف عومەر گوڵ-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
دکتۆر مارف لەژیانی خۆیدا وەک تێکۆشەرێکی گەورەو ئەکادیمیەکی بەتوانا خزمەتێکی گەورەی کردووەو رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووە، بەخششەکانی جێگای گرنگیان هەیەو وەک مامۆستایەکی زانکۆ ساڵانێکی زۆر خزمەتی کردووە، لەدەستدان و کۆچی دوایی دکتۆر مارف کۆستێکی گەورەیە لە گەلەکەمان کەوت، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووریمان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

...................................................

 

بەرێزان خێزان و بنەماڵەی كۆچكردو پرۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ
دڵگران و خەمباربوین بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی (پرۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ) پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نوسەر و ئەكادیمیستی دیاری كورد، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان رادەگەینین.
پرۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ یەكەمین ئەكادیمیستی كوردە و توێژینەوەی لەسەر جینۆساید و جینۆسایدی كورد نووسیووە و لەو بوارەشدا خاوەنی چەندین كتێب و توێژینەوەیەو لەخەباتی شاخ و پێشمەرگایەتی و بزوتنەوەو شۆڕشەكانی رزگاریخوازی گەلەكەمان رۆڵێكی بەرچاوی هەبوە و بەهۆی كاری رێكخستنەوە زیندانیكراوە.
دووبارە هاوخەمی خۆمان رادەگەینین و لە خوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و دڵنەوایش بە خانەوادەكەیان ببەخشێت.
عومەر فەتاح
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەكانی ی.ن.ك

............................................

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری دکتۆر مارف عومەر گوڵ دەکات

بەخەم و نیگەرانییەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەرو شاعیرو ئەکادیمی و زیندانی سیاسی و تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین و مامۆستای زانکۆ دکتۆر مارف عومەر گوڵم بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی دکتۆر مارف عومەر گوڵ پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکارو هاوڕێیانی دەکەم، ئومێدەوارم ئەمەدواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە