کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەفر و سەرمایەكی زۆر ناو شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە

.

01:53 PM - 15/01/2022

بەفر و سەرمایەكی زۆر ناو شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە
شەپۆلێكی سەرما و بەفر بارین ناو شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بە ڕێژەیەكی بەرچاو ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن،ئاراس جەبار شارەزا لەبواری كەشناسی رایگەیاند لە كاتەكانی ئەمشەو بەدواوە تەوژمە هەوای زۆر سارد و بەفر بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێرەوە دەستپێدەكات و بەفر بارین سەنتەری ئەو قەزا و ناحییانە دەگرێتەوە كە تا ئاستی ٧٠٠مەتر لە ڕووی دەریاوە بەرزن و رێژەی بەفرەكەش لەو ناوچانە لەنێوان ١٠ تا ٣٠ سەنتیمەتر دەبێت ، وتیشی لەكاتەكانی پێش نیوەڕۆ بۆ ئێوارەی سبەی یەك شەممە كاریگەری شەپۆلی سەرما و بەفر بارین سنوری ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و راپەرین دەگرێتەوە و راستەوخۆ بەفر بارین لەسەنتەری ئەو قەزا و ناحییانە دەبارێت كە ٩٠٠ بۆ ١٠٠٠مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزن، ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەشدا لەكاتەكانی ئێوارەی سبەی بۆ ئێوارەی رۆژی دوو شەممە لە ئەنجامی قوڵبوونەوەی نزمەپاڵەستۆ و دابەزینی زیاتری بارستە هەوا ساردەكە ڕێژەی بەفر بارین لەناوچەكە بەپێی كات زیاتر چر ئەبێتەوە و سەنتەری (شاری سلێمانی، هەڵەبجە، عەربەت، بازیان، پیرەمەگرون، ڕانیە، قەڵادزێ، سەیدسادق، قەرەداغ، سەنگاو، تاسوڵجە) دەگرێتەوە تا بەرزی ٧٠٠مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا و ڕێژەی بەفرەكە لە نێوان ٢٠ تا ٤٠ سەنتیمەتر ئەبێت و لەناوچە شاخاویەكاندا لەنێوان ٤٠ تا ٨٠ سەنتیمەتر ئەبێت و لە خوار بەرزی ٧٠٠مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاش كەش باراناوی ئەبێت وەك ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و گەرمیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە