کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕۆژانە لە شاری هەولێر تاوانی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت

.

01:03 PM - 15/01/2022

ڕۆژانە لە شاری هەولێر تاوانی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت

شەوی رابردوو لەهەولێر كەسێك كوژراو و ژمارەیەك یانەی شەوانەش داخران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە ناحیەی عەنكاوە كەسێك بە ناوی (سوارە عوسمان) كوژراوەو دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست  و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.  
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە لە چالاكییەكی تری هێزەكانیاندا یانەیەكی تری شەوانە لە شاری هەولێر داخراوە كە كاری نەشیا و بەدڕەوشتی تێدا كراوە، ئەوەشی خستۆتەروو هەڵمەتەكەی پۆلیس بۆ داخستنی یانە شەوانەكان بەردەوام دەبێت.
ئەوە لە كاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: بەتۆمەتی كاری نایاسایی و بەدەر لە ئادابی گشتی و پێچەوانەی یاسا و رێساكان، لەشوێنێك (102) پیاو و (77) ئافرەت دەستگیركراون كە كاری نەشیاویان كردووە‌و دەیان كەرەستەی نا یاسای و مادەی هۆشبەریان پێبووە.

30uOlf4z56c

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە