کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نوسەری كورد پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ كۆچی دوایی كرد

.

11:45 AM - 15/01/2022

پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نوسەری كورد پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ كۆچی دوایی كرد

پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نوسەر و ئەكادیمیستی ناوداری كورد پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد و تەرمەكەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی بەرەو سەنگاو بەڕێدەكرێت و لە مەراسیمێكدا بەخاك دەسپێردرێت، پڕۆفیسۆر د مارف عومەر گوڵ ساڵی 1956 لەگوندی هەشەزینی ناوچەی سەنگاوی قەزای چەمچەماڵ لە بنەماڵەیەكی خوێندەوارو دیار لەدایكبووەو یەكەمین ئەكادیمیستی كوردە بە گۆشەنیگایەكی ئەكادیمییەوە توێژینەوەی لەسەر جینۆسایدی كورد نووسیووەو لەو بوارەشدا خاوەنی چەندین توێژینەوەو كتێبی دانسقەیە.
لەمانگی ڕابردوەوە د مارف عومەر گوڵ دۆخی تەندروستی ناجێگربوو و بەردەوام لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدابوو، ئەمڕۆ بۆ دواجار ماڵئاوایی لەهاوڕێ و هاوسەنگەرانی كرد.

GAkq8Jo7-FA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە