کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەرمی دوو كۆچبەری شاری مەریوان كە لە ئاوەكانی یۆنان خنكابوون دۆزرانەوە

.

07:09 PM - 14/01/2022

تەرمی دوو كۆچبەری شاری مەریوان كە لە ئاوەكانی یۆنان خنكابوون دۆزرانەوە
تەرمی ژن و مێردێكی كوردی خەڵكی شاری مەریوان كە لە ئاوەكانی یۆنان خنكابوون لە نزیك دورگەی سێرس دۆزرانەوە، بە پێی زانیارییەكان ئەو دوو هاوسەرە ویستوویانە بە ڕێگای ئاوی لە شاری سالۆنیكای یۆنانەوە بەرەو ئەسینای پایتەخت بڕۆن و لەوێوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا كۆچبكەن، ئەو ژن و مێردە نزیكەی ساڵێك پێش ئێستا خۆرهەڵاتی كوردستانیان بەرەو توركیا جێهێشتووە و لە چەند رۆژی ڕابردووشدا ویستوویانە لە توركیاوە بەرەو یۆنان بڕۆن بەڵام لە كاتی كۆچكردنیان لە ڕووبارێكی وڵاتی یۆناندا خنكاون، خنكاوەكان دوو هاوڵاتی گەنجی شاری مەریوانن، پیاوەكە ناوی جەلیل رەوانگەردە و تەمەنی 34 ساڵە، ژنەكەش ناوی سومەیە جامخانەیە وتەمەنی 23 ساڵە

9Yy_zr4R7Yo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە