.
06:55 PM - 14/01/2022
میدیاكارێكی كوردی باكووری كوردستان بە زیاتر لە 10 ساڵ زیندانیكردن سزا درا
میدیاكارێكی كورد لەسەر بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەلایەن دادگایەكی توركیاوە سزا درا.
رۆژهات دۆغروو لەمانگی 10ی ساڵی 2014 ئەو كاتەی لەشاری ئامەدی باكووری كوردستان پێكدادانێكی چەكداری روویدا ، ئەو لەناوجەرگەی رووداوەكەدا وەك كامێرامانێك كاریدەكرد، هەربۆیە بەگوللەیەك پێكراو دواتر بۆ چارەسەر گەیەنرایە نەخۆشخانەو هەر لەوێشەوە گرتە ڤیدیۆییەكی رەوانەی كەناڵی گەلی كوردستان كرد و لەسەر رووماڵكردنی ئەو رووداوانەش ناوبراو خەڵاتكرا، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 7ساڵ ،ڕۆژهات دۆغروو خراوەتە زیندانەوە و بە تومەتی تێكدانی یەكڕیزی و ئاسایشی دەوڵەت سزای 10 ساڵ و 10 مانگ زیندانی بەسەر ئەو میدیاكارەدا سەپێنراوەو لەهەمان كاتیشدا بە تۆمەتی هەوڵی كوشتنی بە مەبەست وپروپاگەندەكردن بۆ ڕێكخراوێكی تێرۆریستی . سزای ساڵێك و سێ مانگی تری بۆ دەركراوە.
لایخۆیەوە ڤیسێل ئۆك هاوبەڕێوەبەری كۆمەڵەی لێكۆڵینەوەی یاسا و میدیای توركیا بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند :سەپاندی ئەو سزایە بەسەر ئەو میدیاكارەدا سزایەكی قورسە لەكاتێكدا هیچ تاوانێكی كوشتن لە ئارادا نییە، هیچ تەقینەوەیەكیش ڕووینەداوە، بەڵكو تەنها هەواڵەكانی رووماڵ كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە