کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كونسوڵخانەی ئەمریكا هاوكاری پێشكەشی پڕۆژەی گەنجان دەكات

.

04:29 PM - 14/01/2022

كونسوڵخانەی ئەمریكا هاوكاری پێشكەشی پڕۆژەی گەنجان دەكات
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاند، سەرجەم  كارسازانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەنەوە كە خاوەنی  پڕۆژە بچوك و مامناوەندی كشتوكاڵین و بۆ گەورەكردنی پڕۆژەكەیان پێویستییان بە هاوكاری دارایی هەیە، دەتوانن داواكاری پێكەشكی ئاژانسی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بكەن.
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئاگاداری بۆ ئەو كارسازانەی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، ئاژانسی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی (تۆپ ماونتن) پڕۆژەیەكی گەشەپێدانی بزنسی تایبەت بە بواری كشتوكاڵیان دەستپێكردوە بۆ هاریكاریكردنی ئەو بزنسە زۆر بچوك، بچوك و مامناوەندانەی لە بواری كشتوكاڵیدا كاردەكەن بۆ ئەوەی گەشە بە بزنسەكانیان بدەن لە هەرێمی كوردستان.
لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، خوازیاران دەتوانن داواكاری بۆ قۆناغی یەكەمی بەخشینە داراییەكان پێشكەش بكەن كە تاوەكو 31ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە