کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راوێژكارێكی كازمی: عیراق توانای دانەوەی قەرزەكانی هەیە

.

04:23 PM - 14/01/2022

راوێژكارێكی كازمی: عیراق توانای دانەوەی قەرزەكانی هەیە
 (مەزهەر محەمەد ساڵح) راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، سڕینەوەی ناوی عیراق لەلیستی وڵاتانی مەترسیدار لەسپیكردنەوەی پارەو پشتیوانیكردنی تیرۆر هاندەرێكی بەهێزە بۆ هاتنی سەرمایەی دەرەكی، تەئكیدیش دەكاتەوە كە بەغدا توانی دانەوەی قەرزەكانی هەیە.
راوێژكاری دارایی مستەفا كازمی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆخی قەرزی دەرەكی لە ئاستێكی باشدایەو بەردەوام لە كەمبوونەوەدایە، ئەوەی ئێستا لەسەر ولاتەكەمان پێویستە بیداتەوە 20 ملیار دۆلار تێپەڕ ناكات و لە بودجەدا پشكی دانەوەی ئەو قەرزانە دیاریكراوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كە لەماوەی رابردوودا عیراق خرابووە لیستی ئەو وڵاتانەی كە سپیكردنەوەی پارە و یارمەتیدانی دارایی تیرۆریان تێدایە،  بەڵام دەرهێنانی ناوی عیراق لەو پۆلێنە پێشهاتێكی گرنگە بۆ هەموو لایەك و دروستكردنی دڵنیاییە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە