کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران دراوە دیجیتاڵییەكان لەبازرگانی دەرەكیدا بەكاردەهێنێت

.

04:21 PM - 14/01/2022

ئێران دراوە دیجیتاڵییەكان لەبازرگانی دەرەكیدا بەكاردەهێنێت
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ بانكی ناوەندی وڵاتەكەی رێككەوتنێكیان ئەنجامداوە، بە مەبەستی بەكارهێنانی دراوە دیجیتاڵییەكان لە بازرگانی دەرەكیدا.
لەو چوارچێوەیەدا ( عەلی رەزا پەیمان بەگ) جێگری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئێران رایگەیاندوە، ماوەیەكە (بلۆكچەین) و بەشێك لە دراوە دیجیتاڵییەكانی وەك ئامڕازێك بەكاردەهێنرێن بۆ پاكتاوكردنی مامەڵە داراییەكان، بۆ ئەو مەبەستە رێككەوتنێكمان لەگەڵ بانكی ناوەندی ئێران كردوە تاوەكو لە بازرگانی دەرەكیدا پشت بەو ئامڕازان ببەستین.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پێمان وایە دراوە دیجیتاڵییەكان ئامڕازێكن بۆ پەرەپێدانی بازرگانی دەرەكی، بۆیە داوا لە بازرگانانی ئێران دەكەین بەتایبەتی ئەوانەی كاڵا هەناردە دەكەن، دراوە دیجیتاڵییەكان لە مامەڵەكانیاندا بەكاربهێنن.
جێگری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئێران ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەچەند هەفتەی داهاتوودا، ئەو ئامڕازانە بۆ لەبازرگانی دەرەكیدا بەكاردەهێنین و پێشبینی دەكەین، لەسەرەتادا رێژەی لەسەدا 10ی هەناردەكانمان پشت بە دراوە دیجیتاڵییەكان ببەستێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە