کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشبینی دەكرێت نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 125 دۆلار

.

04:13 PM - 14/01/2022


بانكی (جەی پی مۆرگان) پێشبینی دەكات، بەهۆی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیكەوە، نرخی بەرمیلێك نەوت لە ساڵی 2022دا بگاتە 125 دۆلارو لەساڵی 2023شدا بۆ 150 دۆلار بەرزبێتەوە.
بانكی (جەی پی مۆرگان) لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەكردوە، كە وەبەرهێنانی جیهان لەبورای نەوتدا لاوازە و ئەوەش مەترسی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەكەی دروستكردوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لاوازی ئاستی وەبەرهێنان لەنێو وڵاتانی ئۆپیك پڵەس و زیادبوونی خواستی جیهان لەسەر نەوت دوای كەمبوونەوەی مەترسیەكانی كۆرۆنا، دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی قەیران وزە لەسەر ئاستی جیهان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە