کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی ئەوروپا سزاكانی سەر روسیای درێژكردەوە

.

04:07 PM - 14/01/2022


سەركردەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بڕیاریدا، سزا ئابوورییەكانی سەر روسیا بۆ ماوەی شەش مانگی تر درێژ بكاتەوە، كە بەهۆی كێشەی ئۆكرانیاو دوورگەی (كڕیم)ەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندویانە.
یەكێتی ئەوروپا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، دوای 6 ساڵ لەو پێشێلكارییە نایاساییانەی كە لەلایەن روسیاوە كراوە تەسەر دورگەی (كڕیم)‌و سیباستۆبۆڵ هیچ بەرەو پێشچونێك لەو پرسەدا روینەداوە بۆیە بڕیاریانداوە، تاوەكو 31ی تەمموزی ساڵی 2022  سزا ئابوورییەكانی سەر مۆسكۆ درێژ بكەنەوە.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، رێوشوێنەكانی یەكێتی ئەوروپا بریتین لە قەدەغەكردنی هاوردەو هەناردەی چەند كاڵایەكی دیاریكراو و قەدەغەكردنی كاركردنی ئەو كۆمپانیا روسیانەی كە لەیەكێتی ئەوروپا بارەگایان هەیەو كاری وەبەرهێنان‌و گەشتیاری دەكەن، لەگەڵ رێگریكردن لەگەشتكردنی چەندین كەسایەتی و دەستەی روسیا، هەروەها سەرمایەی ئەو كەس‌و دەستانەش تا 31ی تەمموزی ساڵی 2022  بلۆك دەكرێت.
ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپا بەهۆی كێشەی ئۆكرانیاو دورگەی (كڕیم)وە لەساڵی 2014وە چەند سزایەكی ئابووریان بەسەر روسیادا سەپاندوەو تائێستاش بەردەوامییان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە