کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاری نێوان لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ بەیەكسانبوونی سپی كۆتایی هات

.

03:23 PM - 14/01/2022

یاری نێوان لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ بەیەكسانبوونی سپی كۆتایی هات
 لەئینگلتەرا و لەیاری چونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی رابیتەی یانەكانی ئەو وڵاتە هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ لەیاریگای ئانفێڵد بەیەك گەیشتن  لەسەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی لیڤەرپوڵ باڵادەست بوون و چەند جارێك مەترسیان لەسەر گۆڵی ئارسناڵ دروست كرد  بەڵام لە گۆڵ تۆمار كردن سەركەوتوو نەبوون  لەدەقیقەی 24 دا كێشەكانی یانەی ئارسناڵ زیادی كرد دوای ئەوەی ناوبژیوان بەكارتی سوور گرانیت چاكای كردە دەرەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گێمی یەكەم بەبێ گۆڵ تەواو بوو  لەگێمی دووەمیشدا هێرشەكانی یانەی لیڤەرپوڵ بەردەوام بوو بەو ئامانجەی بتوانن گۆڵ تۆمار بكەن  بەڵام بەپێچەوانەی ئاراستەی یاریەكە و لەدەقیقەی 72 ئارسناڵ نزیك بوو گۆڵ تۆمار بكات كاتێك ساكا هەلێكی بۆ رەخسا  بەڵام بەهۆی ئاست بەرزی ئەلیسۆن بیكەری گۆڵچی كە بەرپەرچی دایەوە نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات  لەدەقیقەی 90دا مینامینۆی ژاپۆنی دور لەچاوەروانی هەلێكی ئاسانی گۆڵ تۆمار كردنی لەدەستدا و لەبەردەم گۆڵی ئارسناڵ شوتەكەی بەرزی ستونی گۆڵەكە ئاراستە كرد  دواجار یاریەكە بەیەكسانبوون و بەبێ گۆڵ كۆتایی هات  واش بریارە پێنجشەممەی داهاتوو یاری گەرانەوە لەیاریگای ئیماراتی تایبەت بەیانەی ئارسناڵ ئەنجام بدەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە