کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبۆندس لیگا دۆرتمۆند میوانداری فرایبۆرگ دەكات

.

03:22 PM - 14/01/2022

لەبۆندس لیگا دۆرتمۆند میوانداری فرایبۆرگ دەكات
 وا بریارە ئەمشەو  یاریەكانی هەفتەی 19ی بۆندس لیگای ئەڵمانی دەستپێبكات  لەیاری دەستپێكدا كە سەعات 10و 30 دەقیقەی شەو دەستپێدەكات یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لەیاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارك میوانداری فرایبۆرگ دەكات  بۆ ئەو یاریە دۆرتمۆند  بەئامادەبوونی سەرجەم یاریزانەكانی لەسەرویانەوە ئیرلینگ هالاندی هێرشبەر و گۆڵكاری نەرویجی راهێنانە ئامادەكاریەكانی ئەنجامدا  بەو ئامانجەی بتوانن سەركەوتنێكی نوێ بنوسنەوە و فشارەكانیان لەسەر بایرن میونشنی پێشەنگ زیاتر بكەن بەتایبەت كە ئێستا جیاوازی خاڵەكانیان تەنها 6 خاڵە  دۆرتمۆند لەم یاریەدا ئەركی زۆر ئاسان نابێت لەبەرامبەر فرایبۆرگ بەهۆی ئەوەی ئەو یانەیە دەجەنگێت لەپێناو بەدەستهێنانی پلەیەكی بەشداری كردن لەوەرزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ  كە ئێستا بە 30 خاڵ لەپلەی چوارەمی ریزبەندی خولەكە دەبینرێت بەجیاوازی یەك خاڵ لەدوای هۆفینهایمی سێیەم و یەك خاڵیش لەپێش بایەر لیڤەركوزنی پێنجەم  بەگەرانەوە بۆ رابردوو مێژوو لەبەرژەوەندی دۆرتمۆندە كە لەساڵی 2001وە یانەی فرایبۆرگ لەیاریگای دۆرتمۆند تەنها یەك سەركەوتنی تۆمار كردووە  بەڵام لەدو یاری رابردووی یاریگای خۆی توانیویەتی شكست بەدۆرتمۆند بهێنێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە