کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چاكبونەوەی میسی لەكۆرۆنا كاتی زیاتری پێویستە

.

03:19 PM - 14/01/2022

چاكبونەوەی میسی لەكۆرۆنا كاتی زیاتری پێویستە
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئاشكرای كرد : چاك بونەوەی لەڤایرۆسی كۆرۆنا كاتێكی زیاتری پێویستە  ئەستێرەكەی یانەكەی پاریسی یایتەختی فەرەنسا لەلێدوانێكیدا لەرێگەی ئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی سوپاسی هەوادارانی خۆی كرد و وتی : بۆ باشت بونەوەم لەو پەتایە كاتێكی زیاترم پێویستە وەك ئەوەی پێشبینی دەكرا و بەڵام بارودۆخم باشە و نزیكم لەوەی چاك ببمەوە بەو هیوایەی بگەرێمە بۆ یاریگاكان  وتیشی راهێنان دەكەم تا تواناكانم لەسەدا سەد بۆ بگەرێتەوە چونكە كاری گەورەمان لەپێشە لەمساڵدا  ئەو یاریزانە تەمەن 34 ساڵە پشووەكانی سەری ساڵی لەگەڵ خانەوادەكەی بەسەر برد لەوڵاتی ئەرجەنتین و ئەو كات تووش بوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند  بەو هۆیەوە میسی خاوەن 7 تۆپی ئاڵتونی لەدوو یاری رابردووی پاریس سان جێرمان بەشداری نەكردووە و بەئەگەرێكی زۆرەوە لەیاریەكەی سبەینێ لەخولی فەرەنسی لەبەرامبەر برێست یاری ناكات  ئەمە جگە لەئەگەری یاری نەكردنی لەیاریەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەپاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتنە جامی جیهانی 2022ی قەتەر لەرۆژانی 28ی ئەم مانگە و یەكی مانگی داهاتوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە