کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵویستی نەیمار لە یاریكردن بەرامبەر ریاڵ مەدرید یەكلایی كرایەوە

.

03:17 PM - 14/01/2022

هەڵویستی نەیمار لە یاریكردن بەرامبەر ریاڵ مەدرید یەكلایی كرایەوە
نەیمار داسیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی پێشبڕكێ لەگەڵ كات دەكات  ئەمەش لە پێناو ئەوەی لەو  پێكانەی چاكبێتەوە كە بە هۆیەوە لە مانگی 11ی ساڵی رابردوەوە  لە یاریگاكان دووركەوتۆتەوە  .
لای خۆشیەوە رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەرەنسی لە راپۆرتێكی ووردا  ئاماژەی بەوەكرد : ئەو یاریزانە بەرازیلیە نزیكبۆتەوە لەوەی پێكانەكەی تێپەڕێنێت و بۆ رووبەرووبوونەوەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە میانی ركابەریەكانی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ ئامادەبێت  كە ئەو یارییە بڕیارە رۆژی 15ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت  .
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە : یاریزانی ناوبراو لەگەڵ  گەڕانەوەی سەرجەم یاریزانەكان دوای تەواو بوونی  پشووەكانی سەر ساڵ پەیوەندی بە یانەكەی كردۆتەوە و بە پێی ئەو پلانەی لەلایەن دەستەی پزیشكی یانەكەوە بۆی داندراوە بەرنامە چارەسەرییەكەی وەردەگرێت  ئەو یاریزانەش لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا لە هۆڵی وەرزشی راهێنان دەكات  ئەمەش پێش ئەوەی پەیوەندی بەراهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەی بكاتەوە دوای ئەو وادەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە