.
03:12 PM - 14/01/2022
بایرن میونشن هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەكی كەنەدی دەدات
بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی دەكات جۆناسان دەیڤیدی كەنەدی و گۆڵكار و ئەستێرەی یانەی لیلی فەڕەنسی لەلایەن بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە كراوەتە ئامانج .
بە پێی هەواڵی رۆژنامە ئەڵمانییەكان : بەرپرسانی یانە باڤارییەكە هەوڵەكانیان بۆ كڕینی جۆناسان دەیڤید دەست پێ كردووە و بە نیازیشن لە نزیك ترین كاتدا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی لیل دەست پێ بكەن ئەویش تا بتوانن لە وەرزی داهاتوودا ئەو یاریزانە لاوە ببەنە ریزەكانیانەوە و شان بە شانی لیڤاندۆڤسكی و گنابری و سانیە و كومان لە هێڵی هێرشبردنی یانەكەیان سوود لە تواناكانی وەربگرن .
رۆژنامە ئەڵمانییەكان باسیان لەوەش كردووە : ماوەی چەند هەفتەیەكە بەرپرسانی یانە باڤارییەكە چاودێری ئەو یاریزانە دەكەن و لەو باوەرەشدان ناوبراو بتوانێت لە ریزی یانەكەیان ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكات و لە داهاتووشدا شوێنی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و گۆڵكاری یانەكەیان بگرێتەوە كە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە ئەم وەرزە دوا وەرزی یاری كردنی ئەو یاریزانە بێت لە ریزەكانی بایرن .
جێی باسە : جۆناسان دەیڤیدی تەمەن 21 ساڵ لە هاوینی 2020ەوە لەگەڵ یانەی لیلی فەڕەنسی یاری دەكات و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكات و ببێتە جێگەی سەرنجی یانە بەهێزەكانی ئەوروپا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە