کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گۆڵدن ستەیت واریۆرز لەبەرامبەر میلواكی باكس روبەروی شكست بۆوە

.

03:07 PM - 14/01/2022

گۆڵدن ستەیت واریۆرز لەبەرامبەر میلواكی باكس روبەروی شكست بۆوە
لەیاریەكی تری كۆمەڵەی خۆرئاوای ئێن بی ئەی  تیپی گۆڵدن ستەیت بۆ دووەم یاری بەدوای یەك روبەروی شكست بۆوە و ئەمجارە بە 99 خاڵ بەرامبەر بە 118 خاڵ  بەتیپی میلواكی باكس دۆڕا  .
لەنیوەی یەكەمی یاریەكەدا یاریزانانی میلواكی خاوەن یاریگا باشتر یاریان كرد و چارەكی یەكەمیان 37 بە 21 خاڵ و چارەكی دووەمیان 40 بە17 خاڵ بردەوە و بەجیاوازیەكی زۆر پێش كەوتن كە گەیشتە 39 خاڵ  هەرچەندە لەنیوەی دووەمی یاریەكە تیپی گۆڵدن ستەیت گەرانەوە كەشی یاریەكە و چارەكی سێیەمیان 34 بە 20 خاڵ و چارەكی چوارەمیان 27 بە 21 خاڵ بردەوە  بەڵام ئەوە رێگری لەبردنەوەی تیپی میلواكی باكس نەگرت كە یاریەكەی بەجیاوازی 19 خاڵ و بەئەنجامی 118 خاڵ بەرامبەر بە 99 خاڵ بەسودی خۆی كۆتایی پێ هێنا   جێی باسە جیانیس ئەنتیتۆ كۆنمۆ رۆڵێكی باشی هەبوو لەسەركەوتنی میلواكی كە توانی بەتەنها 30 خاڵ تۆمار بكات لەناویان 3 سێ خاڵی تۆمار كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە