کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن لەیاریگای خۆی بەمۆناكۆ دۆڕا

.

03:02 PM - 14/01/2022

بایرن میونشن لەیاریگای خۆی بەمۆناكۆ دۆڕا
لەیاریەكی تری جەولەی 21ی خولی باسكەی ئەوروپا لیگ یانەی مۆناكۆی فەرەنسی دور لەیاریگای خۆی بەئەنجامی 82 خاڵ بەرامبەر بە 78 خاڵ لەیانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بردەوە  مۆناكۆ كە دوو یاری پێشووی بەهۆی كۆرۆنا بۆ دواخرا لەم یاریەدا بەئاستێكی بەرزەوە دەركەوت و لەچارەكی یەكەمدا 19 بە 18 خاڵ سەركەوتنی تۆمار كرد .
پێش ئەوەی چارەكی دووەمیش 21 بە 17 خاڵ بەسودی خۆی یەكلایی بكاتەوە و لەگەڵ كۆتایی هاتنی نیوەی یەكەمی یاریەكە بەجیاوازی 5 خاڵ پێش بایرن كەوت  لەسەرەتای نیوەی دووەمیشدا پێشرەویەكانی یانە فەرەنسی یەكە بەردەوان بوو و توانی چارەكی سێیەم بەئەنجامی 22 خاڵ بەرامبەر بە 19 خاڵ بباتەوە و جیاوازیەكە بۆ 8 خاڵ فراوان بكات  هەرچەندە یانەی بایرن میونشن لەچارەكی چوارەم و كۆتایدا 24 بە 21 خاڵ بردنەوەی تۆمار كرد بەڵام ئەنجامی كۆتایی یاریەكە لەبەرژەوەندی یانەی مۆناكۆی یەكلایی بۆوە بەجیاوازی 5 خاڵ و بەئەنجامی 83 خاڵ بەرامبەر بە 78 خاڵ  دوای یاریەكەی نێوانیان ..... مۆناكۆ و بایرن میونشن بەدوای یەكدا پلەكانی نۆیەم و دەیەمی ریزبەندی خولەكەیان گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە