کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر حەمەجان پێشوازی لە وەفدێكی حزبی شیوعی كوردستان كرد

.

02:35 PM - 14/01/2022

حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، پێشوازی لە وەفدێكی حزبی شیوعی كوردستان كرد.
لە دیدارێكدا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ حامید حاجی غالی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی و ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و جەمیل ھەورامی سەرۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كوردستان، ئه‌بو كاروان و سوبحی مه‌هدی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی و عوسمان زیندانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی حزبی شیوعی و فاخر زاهیر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبی شیوعی له‌ سلێمانی ئاماده‌ی بوون، باسیان له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كرد.
هەردوولا جەختیان كردەوە كە ئەم قۆناغە زیاتر پێویستی دەكرد حیزبە كوردستانییەكان یەكڕیز بن، نەك دابڕان و لێكترازان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌یان ئاماژه‌یان به‌ ژیانی هاوڵاتیان كرد و ڕایانگه‌یاند، زیادكردنی پارەی باج و ئاو كارەبا، ئەركی سەرشانی هاوڵاتیانی قورس كردووە، بەتایبەت كە ئێستا دواكەوتنی مووچە و بێكاری زیادی كردوە، بۆیە پێویستە بژێوی ژیانی خەڵك باشتر بكرێ و ژیانێكی شایستەیان بۆ دابین بكرێ.
هه‌روه‌ها باسیان لە ڕۆڵی جوتیاران و گوندنشینان كرد وەك چینێكی گرنگی كۆمەڵگە كە ڕۆڵیان هەبووە لە خزمەتكردنی شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی كورد، بەڵام ئێستا وەك پێویست هاوكارییان ناكرێت و لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە، شایستە داراییەكانیان، لەكاتی خۆیدا پێ نادرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە