کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دوو كەس دەستگیركران

.

01:04 PM - 14/01/2022

بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دوو كەس دەستگیركران

لەدوو چالاكی جیادا هەریەكە لەبەشی پۆلیسی دوكان و بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك لەوماددانە .
لەچالاكی یەكەمدا بەشی پۆلیسی دوكان كەسێكیان دەستگیركرد كە بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووەو دوای پشكنین دەركەوتووە كە بەكارهێنەرە .
لە ئێستادا (ف ، م ، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە.

لەچالاكییەكی تردا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە تۆمەتبارێك كە لەسەر دۆسیەی تەقەكردن دەستگیركرابوو،  بەگومانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە لێكۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵدا كراو دوای پشكنین دەركەوت كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە لە جۆری حەشیش و دەستیش گیرا بەسەر بڕێك لەو ماددەیە .
لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ف ، ع  لەدایكبوی 1993 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلسیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە