.
01:21 - 13/01/2022
خێراییەکان و سەرنجێک
حەسەن بێگەڵاسی
لە ئێستادا هەموومان پەلەمانە، پەلەکردن لەڕاییکردنی ئیش و کارەکانی ڕۆژانەمان، پەلەکردن لەهونەری بڕیاردان و سیاسەت، پەلەکردن لەخۆدەوڵەمەندکردن و بەناشیرینکردنی یەکتر، پەلەمانە لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، پەلەمانە لەخواردنی ڕۆژانە، پەلەمانە لە کڕین و گۆڕینی جلوبەرگ، پەلەمانە لەگۆڕانکاریەکانی سەردەم، بێ خوێندنەوە و ڕاڤە بۆ ئایندەی کۆمەڵگا و خۆشگوزەرانی بۆ بەرجەستەکردنی داخوازیەکانی تاک، پەلەمانە بۆ خود ڕۆشنبیرکردن و چاوپێکەتن لە ڕاگەیاندنەکان و خۆناساندن وەکو چاودێری سیاسی، بێ ئەوەی خاوەنی مەعریفەیەکی گشتگیر بین، پەلەمانە لەخێراdی ئۆتۆمبێل، نازانین ئەو خێراییە دەمان گەیەنێتە چ کەنارێک، پەلەمانە لە گفتوگۆکردن و وەڵامدانەوەیەکی خێرا، پەلەمانە لە ڕۆیشتن و هاتنەوە پەلەمانە لە بڕیاردان بۆ سزاو پاداشت، پەلەمانە لەخۆدەرخستن و خۆجوانکردن و خۆ بە فریشتە ئاسا ناساندن، هەنگاوەکان ڕۆژ بە ڕۆژ خێراترن ڕۆژ بە ڕۆژ برینەکان قوڵترن، ڕۆژ بەڕۆژ لایەنی ئەکادیمی و مەعریفی لەپاشەکشەدایە، ڕۆژبەڕۆژ بڕوانامەی بێ مەعریفە لە بەرەو پێشەوە چوون دایە، خێرایەکان زۆرن، هێدی هێدی حادیسەکان زیاتر دەبن لەڕێگاوبان، کێشەکان ئاڵۆزتر دەبن خەمەکان زیاتر دەبن، بەناشیرینکردنی یەکتری دەبێتە تاقانە، ئەمانە و چەندین خیاری تر هەموویان لە ئەنجامی خێراییە کانن کەسەرەنجام ئەو خێراییانە بە هەموو شتێکمان ئاشنا دەکەن، تەنیا خۆشی و جوانیەکانی ژیان نەبێت٠
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە