.
09:16 PM - 12/01/2022
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، له میانی به‌شدارییكردنی له سیمینارێكی ژمێریاری كە بۆ ژمارەیەك لە گەنجان و لاوان و خوێندكاران ڕێكخرابوو، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و باسی له دۆخی سیاسی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كرد و ڕایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییە كوردستانییه‌كان له پێناو ماف و ئامانجه باڵاكانی گه‌لی كوردستان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن بۆ بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستورییەكان
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ر لێكترازانێكی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بە تایبەت یەكێتی و پارتی له به‌غدا، دۆزی كوردستان و پێگه‌ی گه‌له‌كه‌مان له به‌غدا لاواز ده‌كات
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، حاكم قادر باسی له ڕۆڵی گه‌نجان و لاوان و خوێندكاران كرد له پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه و ڕایگه‌یاند، ده‌بێت گرنگی به توانا و به‌هره و لێهاتووی گه‌نجان و لاوان بدرێت و ده‌ستیان بگیرێت و پشتیوانی بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی سود به كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نن
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و لاوان و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بڕه‌خسێنێت و هه‌وڵی دامه‌زراندنی خۆبه‌خشه‌كان بدات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە