کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: كوردستانی نوێ‌ بۆ كوردستانێكی نوێ‌ بوو

.

08:51 PM - 12/01/2022

بەرێزان سەرنووسەرو رۆژنامەنووس و كارمەندانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌
بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوواندنی یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی كوردی لە هەرێمی كوردستان  و لە دوای راپەرین، گەمترین پیرۆزبایتان لێدەكەم و هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
دەرچوواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ لەو كات و ساتەدا دیدێكی تری یەكێتی بوو بۆ كوردستانێكی نوێ‌ لە دوای راپەرین و یەكەم ئەزموونی حكومرانی خۆماڵی كوردی.
دووبارە ساڵیادی دەرچووانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ لە ئێوەو تەواوی خوێنەران دەكەم و لێرەشەوە رێزی خۆمان بۆ هەموو ئەوانە دەردەبڕین كە رۆژگارێك لەو رۆژنامەیەدا شەونخوونیان كردووە.

هەرشاد بن

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە