کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم داشكاندنی 15%ی قەرزی كارەبا و ئاوی درێژكردەوە

.

08:08 PM - 12/01/2022

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا داشكاندنی لەسەدا 15ی قەرزی كرێی ئاو و كارەبا تاوەكو كۆتایی مانگی شوبات درێژبكاتەوە، وتەبێژی حكومەتیش دەڵێت: ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ناردنی 200 ملیار دینارەكەی پەسەندكردووە.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی‌و قوباد تاڵەبانی سەرۆك‌و جێگری سەرۆك وەزیران كۆبۆوە‌و تیایدا پێشنیازێكی وەزارەتی كارەبا پەسەندكرا، كە تایبەت بوو بە درێژكردنەوەی كاركردن بە بڕیاری داشكاندنی ڕێژەی لەسەدا 15 لە قەرزی كرێی كارەبا‌و سزاكانی دواكەوتن‌و سەرپێچی كارەبا بۆ سەرجەم هاوبەشانی كارەبا‌و بڕیاریش درا داشكاندنەكە تاكۆتایی مانگی شوبات درێژبكرێتەوە.
دواتر ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازێكی وەزارەتی شارەوانی پەسەندكرد، كە تایبەت بوو بە لێخۆشبوونی رێژەی لەسەدا 15 بۆ هاوبەشانی تۆڕی ئاو لە هەرێمی كوردستان، بە مەرجێك تەواوی قەرزی كەڵەكەبووی پێشوو بدەنەوە، ئەم بڕیارەش تاوەكو كۆتایی مانگی شوبات كاری پێ دەكرێت.
دواتریش جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوێنێ‌ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان پەسەندكردوە‌و هیوادارین  بەزوویی بگات تاوەكو دابەشكردنی مووچە بە چەند ڕۆژێك تەواو بكرێت.

hdaWUonF9Go

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە