کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەمال ئەتروشی: ناتوانین بە تەنها بەنزین و نەوتی سپی دابین بكەین

.

04:28 PM - 12/01/2022

كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستی بە 6 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە‌و ئەو بڕەی بەغدا دەینرێت بەش ناكات.
كەمال ئەتروشی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی لە ئیدارەی زاخۆ ئاشكرایكرد، دابینكردنی نەوتی سپی‌و بەنزین بەتەنها لە توانای وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا نییە، چونكە وەزارەت هیچ پاڵاوگەیەكی تایبەتی نییە بۆ پاڵاوتنی سوتەمەنی، لەم كاتەشدا هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستی بە 6 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە.
لەبارەی كێشەی كەمی بەنزینیش وەزیری سامانە سروشتییەكان وتی، رێككەوتنی ئێمە لەگەڵ حكومەتی عێراق ئەوەبوو كە مانگانە ملیۆنێك‌و 80 هەزار لیتر بەنزین بە كوالیتیەكی باش بنێرێت، ئێمە قەیرانێكی گەورەمان هەبوو و بەنزین لە وڵاتانی دراوسێ راگیرا، دوای ئەوەی چوومە بەغدا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق قسەمان كرد كە مانگانە ملیۆنێك‌و 80 هەزار لیتر بنێرنە هەرێمی كوردستان، بەڵام وەك دیارە كێشەی تەكنیكی و كێشەی دیكە هەن كە ناردنی ئەو بڕە بەردەوام نییە، ئەو بڕەش بەدڵنیاییەوە بەشی كوردستان ناكات، بەڵام ئەگەر بڕی ئەو بەنزینە لە عێراق زیاتر بێت‌و لە كوردستان رێژەی بەرهەمهێنان زیاتر بێت، رەنگە دۆخەكە باشتر بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە