کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سۆمۆ بەرهەمهێنانی نەوت لەعیراق و هەرێم ئاشكرادەكات

.

05:29 PM - 11/01/2022

سۆمۆ بەرهەمهێنانی نەوت لەعیراق و هەرێم ئاشكرادەكات
كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایكرد، لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق و هەرێمی كوردستان لەسەدا سفر پۆینت 4 بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە  4 ملیۆن و 225 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا.
كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق كە بە سۆمۆ ناسراوە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، هەناردەی نەوتی وڵاتەكەمان ساڵی 2021دا یەك ملیارو 102 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل بووەو چین و هندستان لەو وڵاتانەبوون كە زۆرترین نەوتیان لە عیراق كڕیوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بە پێی ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس پشكی عیراق بۆ مانگی كانونی یەكەم زیادكراوە بۆ 4 ملیۆن و 237 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
پێشتریش وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندبوو، كۆی داهاتی نەوتی هەناردەكراوی ساڵی رابردوو 68 ملیارو 995 ملیۆن دۆلار بووە، بەتێكڕا داهاتی هەر مانگێك 5 ملیار و 749 ملیۆن دۆلار بووە و هەر بەرمیلێكیش بە 68 دۆلارو 36 سەنت فرۆشراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە