کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ یەكەمین جار لە نەشتەرگەرییەكی دەگمەندا دڵی بەرازێك بۆ پیاوێكی بەتەمەن دەچێنرێت

.

11:09 AM - 11/01/2022



لە نەشتەرگەرییەكی دەگمەندا لە ئەمریكا پیاوێكی تەمەن 57 ساڵ بەناوی دەیڤید بینیت دڵی بەرازێكی بۆ دەچێنرێت و ژیانی ڕزگاردەكرێت, نەشتەرگەرییەكە كۆتا دەرفەتبووە بۆ مانەوەی دەیڤد لەژیاندا و لە ئێستادا  تەندروستی باشە, هەرلەمبارەیەوە دكتۆر بارتلی گریفس لە زانكۆی پزیشكی ماریلاند لە ئەمریكا ئەم نەشتەرگەرییەی بە هەنگاوێكی گرنگ وەسفكردووە بۆ ڕزگاركردنی ئۆرگانەكانی ناو لەشی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان, ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی ئامارێكی ویلایەتەیەكگرتووەكان ڕۆژانە نزیكەی 17 كەس بەهۆی نەبوونی ئۆركانەكان گیان لەدەست دەدەن

شایەنیباسە لە تشرینی یەكەمی ساڵی 2021 دا لە نەشتەرگرییەكی هاوشێوەدا گورچیلەی بەرازێكیان بۆ نەخۆشێكی دیكە چاندووە و سەركەوتووبووە

سەرچاوە:bbc

https://www.bbc.com/news/world-us-canada-59944889.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە