کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو لێپرسراوە كۆمارییەی ئەمریكا كە دژی ڤاكسین بوو بە كۆرۆنا گیانیلەدەستدا

.

12:02 PM - 07/01/2022

كیلی ئیرنبی ئەندامی پارتی كۆمارییەكانی ئەمریكا دوای ئەوەی بەردەوام دژی وەرگرتنی هەموو جۆرەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا بوو، بەڵام لەكۆتاییدا بەهۆی تووشبوونی بەو ڤایرۆسە گیانی لەدەستدا.
كیلی جێگری داواكاری گشتیی ناوچەی ئۆرنج بوو لە ولایەتی كالیفۆرنیا و تەمەنی 46 ساڵ بووە، دوای ماوەیەكی كەم لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانی لەدەستدا.
كیلی ئیرنبی لە مانگی كانونی یەكەمی رابروو بەشداریی لە رێپێوانێكی دژبە وەرگرتنی ڤاكسینەكانی كۆرۆنا كرد، رێپێوانەكە بەرگریی لە ئازادیی تاكەكەن كرد و رەتیكردەوە كە بە زۆر ڤاكسینەكان بە هاوڵاتیان بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە