کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چارەسەری دیموکراسی لە مەترسی دایە

.

11:16 AM - 07/01/2022

بەکر فەتاح
ئەمرۆ سەرتاسەری جیھان لە قەیران دایە، لە دەیەکانی کۆتایی سەدەی رابردوو لە وولاتانی رۆژئاوای لیبرالی، ھەلبژاردن لە نێوان دوو پارتی چەپ و پارێزگاران بوو، ھەمیشە بە ھەردوکیان لە سەدا نەوەتی دەنگەکانیان بە دەست دەھێنا، ھیچ حیزبێکی براوە پێویستی بە حیزبێکی تر نەبوو بۆ پێکھێنانی حکومەت . ئێستا ئەم حیزبانە لە ھەموو وولاتانی رۆژئاوا بە ھەردوکیان لە سەدا پەنجای دەنگەکان بەدەست ناھێنن..
لە ماوەی ٢٠ سالی رابردوو لە ناو وولاتانی ئەوروپا ٣٠ حیزبی نوێ دروست بوون ، ئێستا لە ھیچ وولاتێکی ئەوروپا یەک حیزب بە تەنیا ناتوانێ حکومرانی بکات،  لە ئیسپانیا لە ٢٠١٥ تا ٢٠١٩ چوار جار ھەلبژاردنیان ئەنجام دا تا بتوانن حکومەت پێک بھێنن .
ئێستا حیزبەکانیش لە ناوخۆی خۆیاندا ناتوانن کۆنترۆلی حیزبەکەیان بکەن .
ئێستا لە ناوحیزبەکانیش ھەندێ فیگەر ھەن کە بە ئینگلیزی پێی ئەلێن free agent ، بەمانا ئەوانە پابەندی دیسپلینی حیزبەکەیان نین، وەکو ئەوەی لە ناو ھەردوو حیزبی دیموکرات و کۆماری ئەمەریکا دەیبینین ، ئیدارە بایدن ویستی پرۆژە بریاری بودجەی ژێرخانی ئابوری پێشکەش بە کۆنگرێس بکات ھەر زوو پرۆژەکەی کێشایەوە چونکە لە حیزبەکەی خۆشی ھەندێک پشتگیریان نەدەکرد، حیزبی کۆماری خوازان ھاودەنگ نین لە کاندید کردنی دۆنالد ترامپ سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا بۆ سالی ٢٠٢٤.
خولاسەی کەلام ئەگەر رێ لە پۆپۆلیست و توند رەوی چەپ و راست نەگیرێت، جیھان دووچاری ھەرج و مەرج دەبێتەوە، لەو فەزایەدا خەلک زیاتر لایەنگری رژێمی ئەوتۆکرات دەبێ، ئەوسا چارەسەری دیموکراسی دەکەوێتە ژێر مەترسییەکی گەورە....

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە