کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خرۆكە سپییەكان مرۆڤ لە لێكەوتە نەرێنییەكانی ئۆمیكرۆن دەپارێزن

.

09:53 AM - 05/01/2022

توێژینەوەیەكی زانستی نوێی زانكۆی میلبۆرن لە ئوسترالیا ئاشكرایكردووە، خڕۆكە سپییەكانی ناو خوێن توانای هێرشكردنە سەر ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی هەیە و بەرگری لە دژی لێكەوتە نەرێنییەكانی ڤایرۆسەكە دروست دەكات .
توێژینەوەكە لە لایەن زانكۆی میلیۆرنی ئوسترالیا و زانكۆی هۆنگ كۆنگ بۆ زانست و تەكنەلۆژیان بڵاوكراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە ، ئەگەر كۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن توانای خۆ رزگاركردن و بەرگری هەبێت لە دژە تەنەكان، ئەوا خرۆكە سپییەكانی ناو خوێنی مرۆڤ بەرگری پێویست دروست دەكەن، بۆ ئەوەی مرۆڤەكان بەدوور بن لە تووشبوونی سەختی ڤایرۆسەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە