کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودێكی توشبوون بە ئۆمیكرۆن ئاشكرا كرا

.

12:27 PM - 02/01/2022

سودێكی توشبوون بە ئۆمیكرۆن ئاشكرا كرا
توێژینەوەیەكی پزیشكی سودێكی توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنی ئاشكراكرد، توێژینەوەكە لە لایەن پەیمانگای توێژینەوەی ئەفریكاوە ئەنجامدراوە و تیایدا ئاماژە بەوە كراوە ئەو كەسانەی توشی ئۆمیكرۆن دەبن و چاكدەبنەوە دەتوانن بە سەر هەموو شیوازەكانیتری كۆرۆنادا زاڵبن، ئەلێكس سیگڵ زانای تایبەتی بواری ڤایرۆس لە پەیمانگای توێژینەوەی ئەفریكا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە بە پێچەوانەی شێوازەكانیتری كۆرۆناوە نیشانە و لێكەوتەكانی توشبوون بە ئۆمیكرۆن ئاسانترن و مەترسی بۆ سەر توشبووەكە دروست ناكەن و لەگەڵ ئەوەشدا بەرگری كەسە توشبووەكە بۆ بەرەنگاربوونەوەی جۆرەكانیتری كۆرۆنا بە‌هێز دەكات، لە توێژینەوەكەدا لێكۆڵینەوە لە ژمارەیەك توشبووی ئۆمیكرۆن كراوە و دەركەوتووە ڤایرۆسەكە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری جەستەی توشبوەكە دژ بە ڤایرۆسی دەلتا و جۆرەكانی تری كۆرۆنا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە