کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەرفەتێک بۆ وەرگرتنەوەی کەرکوک

.

08:34 PM - 29/12/2021

دەرفەتێک بۆ وەرگرتنەوەی کەرکوک

نەرمین عوسمان

کەرکوک تا بڕێکی زۆر لە رووی کارگێڕییەوە لە دەست حکومەتی عیراقە، لە ساڵی ١٩٢١یشەوە تا ٢٠٠٣ ھەروابووە، بەڵام نەتوانرا ناسنامە کوردستانییەکەی بسڕێتەوە و لە پرۆسەی ئازادیی عیراقدا کەوتەوە دەست خاوەنە راستەقینەکەی؛ کورد وەک نەتەوە و کوردستانیش وەک قەوارەیەکی دانپێدانراو.

ریفراندۆمی سەربەخۆیی مافی رەوای کورد بوو، بەڵام زۆر ھۆکاری بابەتی، دەوروبەر و نێودەوڵەتی بوونە باعیسی لەدەستدانی کەرکوک، ئەمە کۆتا  قۆناغی خەباتکردن بۆ وەرگرتنەوەی کەرکوک نییە، بەڵکو دەبێ خەبات و جۆشدانەوەی بۆ کەرکوک بەردەوام بێ بێ ھیچ سازش و نەوی بوونێک.

بەدرێژایی مێژووی بزووتنەوەی کوردایەتی وەرگرتنەوەی کەرکوک لە داگیرکەران ئامانج بووە، کە نەتوانراوە، مانای دەستبەرداربوون نییە، بەڵکو کوردایەتی دەرەقەتی پیلانەکان نەھاتووە،  شکستی کاتی ھەڵسانەوەی بەدوادا ھاتووە، سەدام بەو دڕندەییە لەژێرەوە کوردستانیبوونی کەرکوکی دەسەلماند، بەڵام لەسەرەوەڕا ئەو ناسنامەیەی نەدەسەلماند.

ئێستا  عیراق لە سەروبەندی پێکھێنانی حکومەتی داھاتوودایە، کورد کارەکتەرێکی سەرەکی و کاریگەر و پرسپێکراوە، دەوەستێتە سەر ئەوەی چۆن کەرکوک سازش لەسەر کەرکوک نەکات و ئیدیعای وەرگرتنەوەی لایەنە کارگێڕییەکەی لەم قۆناغەدا بکات، بۆ داھاتووش بەتەواوی وەرگرتنەوەی لە رێگەی پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی حەکیمانەی وەکو سیاسەتەکەی سەرۆک مام جەلال.

مەسەلەی کەرکوک رەوا و روونە، مێژوو سەلماندوویەتی کەرکوک کوردستانییە، تەنگ و چەڵەمەی زۆر لەسەر رێگەی خەباتی وەرگرتنەوەی کەرکوکدا ھەیە، دوژمن و پیلانی زۆر ھەن، بەڵام کوردستانیبوونی کەرکوک جێ مشتومڕ نییە، دوژمنانی کورد و کەرکوک ئەوە دەزانن، ماوەتەوە سەر لایەنەکانی کورد چۆن درێژە بەو خەباتە دەدەن و کەرکوک وەردەگرنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە