کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودەکانی پرتەقال

.

03:14 PM - 25/12/2021


پڕتەقاڵ یەکێکە لە میوە سوودبەخشەکان کە بەهۆی بوونی چەن ڤیتامین و ڕیشاڵی ڕووەکی تیایدا کە یارمەتی پاراستنی لاشە دەدەن.
چەند سوودێکی تەندروستی پڕتەقاڵ:
١- بەهۆی بوونی ماددەی کیمیایی ڕوەکیەوە تیایدا ڕێگری لەتووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە دەگرێت.
٢- شەربەتی پڕتەقال دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلە وەک بەردی گورچیلە.
٣- بەپێی دوو لێکۆڵینەوە لە وڵاتی ژاپۆن پڕتەقاڵ ڕێگری لە تووشبوونی شێرپەنجەی جگەر دەگرێت.
٤- ڕیشاڵەکانی ناو پڕتەقاڵ یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدەن.
٥- بوونی ڤیتامین "C" لەناویدا هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی زۆربەی نەخۆشیەکان وەک نەخۆشی دڵ و شێڕپەنجە.
٦- دەوڵەمەندە بەپۆتاسیۆم و باشکردنی تەندروستی دڵ، بەهۆی دەوڵەمەندی ئەم میوەیە بە پۆتاسیۆم هۆکارە بۆ راگرتنی هاوسەنگی لە لێدانی دڵ چونکە هەر کەمبوونەوەیەک لە پۆتاسیۆم کاردەکاتە سەر لێدانی دڵ.
٧- بەپێی لێکۆڵینەوەکان بوونی پۆلیفۆنڵ تیایدا هۆکارە بۆ دژایەتی کردنی تووشبوون بە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە