کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگەكان بەردەوامە

.

10:56 PM - 08/12/2021

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەدوای زنجیرەیەك كۆبوونەوەی دەیان سەعاتی لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە نوێنەرانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین و كۆیە و چەمچەماڵ بۆ گوێگرتن لە كێشە و گرفتەكانیان بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانیانیدا،دوابەدوای كۆبوونەوەكەش راستەوخۆ لەسەر ئەركی بافڵ جەلال تاڵەبانی پرۆسەیەكی بەرفراوان بۆ چارەسەری كێشەكانی بەشە ناوخۆییەكان لەسەرجەم ناوچەكان دەستیپێكرد كە خۆی لە دابینكردنی پێداویستی و كەلوپەل و نوێكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان  دەبینێتەوە و تا ئێستاش پرۆسەكە بەشێوەیەكی خێرا و فرەلایەنە بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ بەشێكی تر لە پێدوایست و كەلوپەل گەیەنرایە بەشە ناوخۆییەكان.

bG7-MA3RXHY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە