کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەردۆگان: لێكۆڵینەوە لەیاریكردن بە نرخی دراو دەكەین

.

08:25 PM - 08/12/2021

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت، دەستەی چاودێریی دەوڵەت لێكۆڵینەوە لەبارەی یاریكردن بە دراو دەكات و دەبینین كێن ئەوانەی لەپشت ئەو كارەوەن، تەئیكیدیش دەكاتەوە كە سوورە لەسەر كەمكردنەوەی نرخی سوودی بانكی.
ئەردۆگان لەدوای گەڕانەوەی لە قەتەر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، وڵاتەكەمان بەرەنگاری ئەو هێرشانە دەبێتەوە كە دەكرێتە سەر لیرەو ئابووریەكەی و پرۆسەی هەڵگرتن و شاردنەوەی دراوی بیانی هۆكاری قەیرانی ئابووریە، بۆیە سزای ئەو كەسانە دەدەین كە ئەو كارە دەكەن.
لەوڵامی پرسیارێكدا لەبارەی بەرزبوونەوی نرخی كاڵاو شتومەك، سەرۆكی توركیا وتی، نرخەكان لەسەر ئاستی جیهان زیادیانكردووەو بەشێك لەهەلپەرستان دەستیان بە قۆرخكاری كردوە بۆیە لەمیانی گفتوگۆكردنی پەرلەمان لەسەر بودجەی ساڵی 2022 پرۆژە یاسایەك بۆ نەهێشتنی قۆرخكاری دەخەینەڕوو.
رەجەب تەیب ئەردۆگان ئەوەشی خستەڕوو، كە یەدەگی دراوی بیانی توركیا گەیشتۆتە 124 ملیار دۆلار ئەوەش بەو مانایەدێت كە هیچ ترسێك لە ئارادا نییەو كێشەی یەدەگمان نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە