کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیلۆیت راپۆرتی 6 مانگی هەناردەو داهاتی نەوتی هەرێمی بڵاوكردەوە

.

08:19 PM - 08/12/2021

حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاش وردبینیكردنی داتای هەناردەكردن و داهاتی نەوت لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی نێودەوڵەتیەوە، راپۆرتی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بڵاوكردەوە و بەگوێرەی راپۆرتەكەش لەو ماوەیەدا 77 ملیۆن و 350 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی بۆریەوە هەناردەی دەرەوە كراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتەی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە: لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2021دا 77 ملیۆن و 350 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی بۆریەوە هەناردە كراوە و 3 ملیۆن و 950 هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكان تەرخانكراوە،هەروەها 76 ملیۆن و 869 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەكراو لەڕێی بەندەری جەیهانەوە گواستراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: بەتێكڕا بەرمیلێك نەوت بە 53 دۆلارو 44 سەنت فرۆشراوەو حكومەتی هەرێم 4 ملیارو 100 ملیۆن دۆلار داهاتی فرۆشی هەناردەكراوی نەوتی خاوی بەدەستهێناوە، لەدوای دانەوەی شایستەكانی مانگانەی بەرهەمهێنەرانی نەوت و بەكاربەرانی بۆرییەكان و كڕیاران ملیارێك و 737 ملیۆن دۆلاری وەك پوختەی داهاتەكانی نەوتی خاوی بۆ ماوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە