کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوردەكردنی پەتاتە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت

.

06:21 PM - 08/12/2021

هاوردەكردنی پەتاتە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاریداوە هاوردەكردنی پەتاتە قەدەغە بكرێت و لە رۆژی 9ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵەوە بڕیارەكە جێبەجێدەكرێت.
میساق عەبدولحوسێن، بریكاری هونەریی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بەهۆی بوونی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان لەنێوان هەردوولا لەپێناو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵیی و بەدیهێنانی سوودی ئابووری گونجاو بۆ جووتیاران، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، وەڵامی بۆ داواكەی ئێمە هەبووە و بریاریداوە هاوردەكردنی پەتاتە قەدەغە بكات.
هاوكات وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان راگەیاندوە، لەسەر داواكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بۆ ساخكردنەوەی بەرهەمی پەتاتەی جووتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بڕیاریانداوە هاوردەكردنی پەتاتە لە دەرەوە قەدەغە بكەن، ئەمەش وەك پاڵپشتییەك بۆ بەرهەمی ناوخۆیی و خۆماڵی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە