کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو قارچكە سحراویەی كە یارمەتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاڵوودەبوون دەدات

.

05:42 PM - 08/12/2021

ئەو قارچەكە سحراویەی كە یارمەتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاڵوودەبوون دەدات

هەموو قارچكەكان یارمەتیدەر نین لە چارەسەركردنی ئاڵوودەبوون دا تەنها ئەمجۆرەیان نەبێت, كە پێی دەوترێ قارچكی كەڕوو یان قارچكی سایكدێلیك, بەهۆی بوونی مادەی سیلۆس بین تێیدا كە سودێكی سحراوی بەخشیوەتە ئەم جۆرە قارچكە.

توێژینەوەك لە بەشی تەندروستی دەروونی لە زانكۆی جۆن هۆپكینس چارەسەرێكیان بە ناوی دەرمانی جۆن هۆپكینس-ەوە بەرهەمهێناوە تێیدا سەلمێنراوە كە سیلۆس بین لە ناو قارچكی كەڕوودا چارەسەرێكی بەهێزە لە كۆنتڕۆڵكردنی ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر, ئەلكهول یان نیكۆتین.

شایەنی باسە لە توێژینەوەیەكەكی تردا لە ساڵی 2014 كە بەرزترین ڕێژەی چارەسەری و كۆتای هاتنی ئالوودەبوون بە جگەرەكێشان تۆماركراوە بە سوود وەرگرتن لە قارچكی كەڕوو, لەو چوارچێوەیەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە سیلۆسبین یارمەتیدەرێكی بەهێزبووە لە گۆڕینی خوو و ڕەفتاری نەشیاو یان ئەو باوەڕ و ڕەفتارانەی كە تووش بوون بە ئالودەبوون زیادەكات, هاوكات چارەسەرێكی كاریگەر بووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دڵەڕاوكێ و خەم و نیگەرانی.  

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە