کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان بردنەوەیەكی گەورەی بەرامبەر بروج دەستبەركرد

.

01:06 PM - 08/12/2021

لە بەردەوامی یارییەكانی جەولەی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە میانی ركابەریەكانی كۆمەڵەی یەكەم   یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە یاریگای پارك دی پرێنس میوانداری یانەی كڵەب بروجی بەلجیكی كرد   دوای تەنها دوو دەقیقە یاری كردن كیلیان مباپێ خۆی گەیاندە سەر گۆڵی یانەی میوان و گۆڵی یەكەمی یانە پاریسیەكەی تۆمار كرد   هەمان یاریزان لە دەقیقەی 7جارێكی تر خۆی گەیاندەوە سەر گۆڵی بروج و گۆڵی دووەمی و خۆی و یانەكەی تۆمار كرد   هەروەها لە دەقیقەی 38 لیۆنێل میسی بە لێدانێكی بەهێز لە دەرەوەی هێڵی سزا گۆڵی سێیەمی یانە پاریسیەكەی تۆمار كرد و ئەو گێمەی بەو ئەنجامە بەسوودی یانەكەی تەواو كرد   هەرچەندە لە دەقیقەی 68 ماتس ریتس گۆڵێكی بۆ یانە بەلجیكیەكە تۆمار كرد و جیاوازییەكەی كەمكردەوە بەڵام لیۆنێل میسی لە دەقیقەی 76 و لە رێگەی لێدانێكی سزاوە گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەكەی تۆمار كرد و بردنەوەی بۆ یانەكەی مسۆگەر كرد   بەم بردنەوەیەش پاریس سان جێرمان كۆی خاڵەكانی بۆ 11 خاڵ زیاد كرد و بە دووەمی كۆمەڵەكەی بۆ قۆناغی داهاتوو سەركەوت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە