کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی هەفتەی 10ی خولی نایابی كوردستان دەستپێدەكات

.

01:02 PM - 08/12/2021

ئەمرۆ  ركابەرییەكانی هەفتەیەكی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان دەستپێدەكات و دوو یاری ئەنجامدەدرێن   سەرجەم یارییەكان سەعات 2 و 30 دەقیقەی پاش نیوەرۆ دەستپێدەكەن   یانەی برایەتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی شەقڵاوە   برایەتی لەم وەرزە ئاستی وەك پێویست نییە و پێش ئەم یارییە 10 خاڵی لە 2 سەركەوتن و دوو یەكسانبوون هەیە و لە دوو یاریش دووچاری شكست بووە   لای خۆیەوە شەقڵاوەش بەهەمان شێوە ئاستێكی خراپی هەیەو لەدوای پاشەكشێی یانەی هەڵۆ تاكە یانەیە نەیتوانیوە هیچ سەركەوتنێك تۆمار بكات و لەچوار یاریدا یەكسانبووە و چوار یاریی دۆڕاندووە    بۆیە برایەتی هەوڵدەدات سود لەخراپی ئەو یانەیە وەربگرێت و سێ خاڵ بەدەستبهێنێت  یارییەكی تر لەنێوان یانەكانی سەیدسادق و سۆران بەرێِوەدەچێت   سەیدسادق خاوەن 12 خاڵە لە 3 بردنەوە و سێ یەكسانبوون و لەدوو یاریش دۆڕاوە پلەی 5ی ڕیزبەندی  گرتووە   لەبەرامبەردا یانەی سۆران 10 خاڵی لە 2 بردنەوە و چوار یەكسانبوون هەیە و لەدوو یاریش دۆراوە  رۆژی پێنجشەممە یارییەكانی هەفتەی 10 درێژەی دەبێت   یانەی ئارارات دەبێتە میوانی یانەی چەمچەماڵ   هەروەها یانەكانی شێروانە  نەورۆزیش بەیەكدەكگەن  یانەی هەندرێنی پێشەنگی ریزبەندی بە 20 خاڵ كە تاكە یانەی ئەم وەرزە دووچاری هیچ شكستێك نەبووە لەیاریگای خۆی و لەیاریەكی بەهێزدا میوانداری یانەی دەربەندیخان دەكات   كە دەربەندیخان یەكێكە لەیانە ئاست بەرزەكانی ئەم وەرزە و و خاوەن 9 خاڵە

OfuPNMYkgcc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە