کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خانەقین لە یاریگای خۆی بردنەوەیەكی گرنگی تۆمار كرد

.

12:56 PM - 08/12/2021

لەیاریەكی تری هەفتەی پێنجەمی خولی تۆپی پێ ی یانە پلەیەكەكانی كوردستان یانەی خانەقین لەیاریگای شەهید حسین منسوری تایبەت بەخۆی  میوانداری یانەی كۆیەی كرد   لەگێمی یەكەمی یاریەكەدا خانەقینی خاوەن یاریگا بە هێرشبردن دەستی پێكرد و لە دەقیقەی 10 لەرێگەی یاریزان عەمار مستەفا گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنیان تۆمار كرد    دوای ئەوە هێرشەكانی خانەقین بۆ سەر گۆڵی كۆیە بەردەوام بوو   لە دەقیقەی 30 سەیف سەعد گۆڵی دووەمی تۆمار كرد  دواتر و لە دەقیقەی 40 ناوبژیوان لێدانێكی پەناڵتی بۆ كۆیە ئەژمار كرد و  سەفەر سلێمان توانی بەسەركەتویی جێبەجێی بكات و گۆڵێك تۆمار بكات و جیاوازیەكە كەم بكاتەوە   لە گێمی دووەم هیچ كام لەهەردوو یانە گۆڵی تریان تۆمار نەكرد و لەكۆتایدا خانەقین یاریەكەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەكۆیە بردەوە و بە11 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەدوای رزگاری پێشەنگ پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكەی گرتووە   كۆیەش 2 خاڵی هەیە لەپلەی نۆیەم

j6Mg8bXrYaM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە