کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە سنووری جەلەولا دەستیپێكرد

.

11:11 AM - 08/12/2021

 ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق بە مەبەستی ڕاوەدونانی تیرۆریستانی داعش دەستیپێكرد، ئۆپەراسیۆنەكە ناوچەكانی سنوری باكوری خانەقین و جەلەولا و كوڵەجۆ دەگرێتەوە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا چەند لیوایەكی هێزەكانی پێشمەرگە بە هەماهەنگی هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق و هێزی ئاسمانی و سوپای عیراق  تیایدا بەشدارن. لایخۆشیەوە سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەكە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە ئۆپەراسیۆنەكە لە هەردوو میحوەری گەرمەسێر و میحوەری دووی قەرەتەپە دەستیپێكردووە، بە پێی ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر هەر یەك لە لیواكانی سێ و پێنجی پیادە و لە میحوەری دووی قەرەتەپەش لیواكانی نۆ و حەڤدەی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و چەند یەكەیەكی هێزەكانی حەفتا بەشدارن، هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوام دەبێت هەتا بە تەواوی كێوماڵی ئەو ناوچانە دەكرێت و لە تیرۆریستانی داعش پاك دەكرێنەوە، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی ڕابردوودا جموجوڵ و هێرشەكانی داعش لەو ناوچانە زیادیكردبوو، هەروەها ژمارەیەك پەلاماریان بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق ئەنجامدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە