کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی توشبوون بە ئۆمیكرۆن لە بەریتانیا زیادیكردووە

.

11:06 AM - 08/12/2021

دەزگای تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا لەراگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، نزیكەی 101 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن لە وڵاتەكەیان تۆماركراوە و بەمەش رێژەی توشبووانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بۆ 437 حاڵەت بەرزبووەتەوە ، باسی لەوەشكردووە، داتاكانیان دەرخەری ئەو راستییەن كە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن زۆر بەخێرای بڵاودەبێتەوە بە بەراورد بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوتاكانی، بە شێوەیەك لە 24 سەعاتدا ، 72 كەیس لە ئینگلتەرا و 28 كەیسی نوێ لە سكۆتلاند تۆماركراون.
لەو چوارچێوەیەشدا پێشبینی دەكرێت وەزارەتی تەندورستی بەریتانیا رێكاری توندی خۆپارێزی بەتایبەت لە بۆنەكانی جەژنی سەری ساڵی نوێی پەیڕەو بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە