کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆمەتبارێكی دۆسێی كوشتنی جەمال خاشقچی دەستگیركرا

.

10:22 AM - 08/12/2021

داواكراوێكی تۆمەتبار لە دۆسێی كوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوس و بەرهەڵستكاری سیاسەتەكانی حكومەتی سعودییە، لە فەرەنسا و لە یەكێك لە فرۆكەخانەكانی ئەو وڵاتە دەستگیركرا ، لەو بارەیەوە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاواینكردووەتەوە ، كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی رۆژنامەنوسی دیاری سعودی جەمال خاشقچی لە فڕۆكەخانەیی (چالس دی گۆل) لە فەرەنسا دەستگیركرا ، تۆمەتبارەكە ناوی خالد بن عائز عتێبی تەمەن 33 ساڵ ، كە یەكێكە لەو 26 كەسەی لەلایەن توركیاوە داواكراون و لە فڕۆكەخانەی چارلس دی گۆل دەستبەسەر كراوە.
ناوبراو پێشتر سەر بە پاسەوانی پادشایەتی سعوییە بووە، پاش ئەوەی ویستویەتی  لەگەشتێكدا بە ناو و نازناوی داواكراوی خۆی بگەڕێتەوە بۆ ریاز، بە پێی فەرمانی داواكاری گشتی فەرەنسا دەستبەسەركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە