کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدووم کۆبوونەوە

.

06:26 PM - 07/12/2021

قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدووم کۆبوونەوە

تاڵە‌بانی و حە‌لبوسی جە‌خت لە‌ بنیاتنانی سیاسەتێكی حوكمڕانی گونجاو دە‌كە‌نە‌وە‌

قوباد تاڵەبانی و محەممەد حەلبووسی جەختیان لە گرنگی دەستپێکردنی گفتۆگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد لەسەر بنەمای بنیاتنانی سیاسەتێكی حوكمڕانی گونجاو و هاوبەشی لە بڕیاردان وئە‌نجامدانی چاكسازی راستە‌قینە‌.

 

ئەمرۆ سێ شەممە ٧ى دیسەمبەرى ٢٠٢١ لە‌ هەولێر، قوباد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم و وەفدی یاوەری، لە کۆبوونەوەکەدا پێکەوە تاووتوێی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە كرا.

 

لەکۆبوونەوەکەدا ھە‌ردوولا جە‌ختیان لە‌گرنگی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی لایەنە سیاسیەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتى نوێى عێراق كردە‌وە‌ و ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە؛ پێویستە گفتوگۆكان لەسەر بنەمای بنیاتنانی سیاسەتێكی حوكمڕانی گونجاو و هاوبەشی هەموو پێکهاتەکان لە بڕیاردان بێت و ئە‌نجامدانی چاكسازی راستە‌قینە‌ .


لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی کورد بە یەکڕیزی بەشدار بن لە گفتوگۆ و دانوستانەکان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تردا.

لەتەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا هەڕەشەکانی تێرۆر خرایەبەر باس بەتایبەت هێرشەکانی رۆژانی رابردووی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و شەهید و بریندارکردنی ژمارەیەک پێشمەرگە و هاوڵاتی. بەم بۆنەیەوە محەممەد حەلبوسی پرسە و سەرەخۆشی لەگەلی کورد کرد، هەر لەوبارەیەوە جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی دارشتنەوەى پلانی ئەمنی ئەو ناوچانە بەجۆرێک زامنی ئەوە بکات کەبۆشایی ئەمنی نەهێڵێت.

لەو کۆبوونەوەیەدا هەریەک لەسەعدی ئەحمەد پیرە، سۆران جەمال تاهیر، شێرکۆ میروەیس و هەرێم کەمال ئاغا ئامادەبوون.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە